گه‌نجێكی ڤه‌نزوێلی باس له چیرۆكی خۆی ده‌كات كه نه‌هه‌نگ قووتی داوه و دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك فڕێی داوه‌ته‌وه سه‌ر ئاو و ده‌ڵێت، هه‌ستم كرد شتێك قووتی دام، له‌و كاته‌دا نه‌مزانی نه‌هه‌نگه یان هه‌ر دڕنده‌یه‌كی ده‌ریایی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی شوبات، هه‌واڵه‌كه‌ی له "بی بی سی" وه‌رگرتووه كه گه‌نجه ڤه‌نزوێلییه‌كه قسه‌ی بۆ كردوون. ئه‌و گه‌نجه ناوی "ئه‌ندریان دال"ـه و یاریی سه‌ر ئاو به به‌له‌می بچووك له ده‌ریادا ده‌كات. ئه‌و رای گه‌یاندووه، كاتێك خه‌ریكی یاریی سه‌ر ئاو بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زانیوه شتێك قووتی دا و دوای چه‌ند چركه‌یه‌كیش فڕێ دایه‌وه ناو ئاوه‌كه، بۆیه دیمه‌نی رووداوه‌كه‌ی وه‌ك فیلمی كارتۆن دێته به‌رچاو و خه‌یاڵ.
ئه‌ندریان زیاتر بۆ "بی بی سی" گوتی، كاتێك شتێك له‌ناو ده‌ریا قووتی دام، نه‌مزانی ئه‌و شته نه‌هه‌نگه یان هه‌ر دڕنده‌یه‌كی ده‌ریایی، به‌ڵام له‌ناو ده‌میدا هه‌ستم ده‌كرد جارێ زیندووم و ره‌نگی شین و سپیم ده‌هاته به‌رچاو، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌ستم كرد فڕێی دامه‌وه ناو ئاوه‌كه، بۆیه به خێرایی هه‌وڵم دا بكه‌ومه سه‌ر ئاوه‌كه و له‌و دڕنده‌یه رزگار بم. ئێسته‌یش دوای رزگاربوونم هه‌ست ده‌كه‌م فیلمێكی كارتۆنیم بینیوه نه‌ك واقیعێك به‌سه‌ر خۆمدا هاتبێت.
ئه‌و رووداوه له ته‌نگه‌ی ماجلان له كه‌ناراوه‌كانی باتاگۆنیا له چیلی رووی داوه، ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ باوكی بووه كه ئه‌ویش وه‌ك خۆی وه‌رزشوانه. باوكی گه‌نجه‌كه‌یش بۆ "بی بی سی" گوتی، رووداوه‌كه زۆر سه‌یر و شۆكهێنه‌ره، ئێسته‌یش پێم سه‌یره كه كوڕه‌كه‌م چۆن له‌و رووداوه مه‌ترسیداره رزگاری بوو.
گه‌نجه‌كه ئه‌وه‌شی گوت كاتێك له‌ناو ده‌می نه‌هه‌نگه‌كه‌دا بووه، هه‌ستی ده‌كرد لینجاوێك به‌ر ده‌موچاوی ده‌كه‌وێت و نه‌یده‌زانی ئه‌و لینجاوه چییه، ته‌نیا له‌وكاته‌دا ره‌نگی شین و سپی ده‌هاته به‌رچاوی، نه‌یشیده‌زانی چۆن هه‌وڵی خۆرزگاركردن بدات، هه‌ر به رێكه‌وتیش نه‌هه‌نگه‌كه فڕێی داوه‌ته‌وه ئاوه‌كه كه ئه‌وكات وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، زۆر كه‌می مابوو هه‌ناسه‌ی بوه‌ستێت.
هه‌واڵه سه‌یروسه‌مه‌ره و شۆكهێنه‌ره‌كان له دنیادا زۆرن، به‌ڵام تا ئێسته یه‌كه‌م جاره كه‌سێك نه‌هه‌نگ قووتی بدات و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش فڕێی بداته‌وه، كه‌سه‌كه‌یش به زیندوویی بمێنێته‌وه، بۆیه نه‌هه‌نگه‌كه ژیانێكی نوێی به‌و گه‌نجه ڤه‌نزوێلییه به‌خشیوه.