كاپینگا ئێستە 16 ژن و 104 منداڵ و 44 نەوەی هەیە

:: AM:10:34:04/03/2025 ‌
بەهۆی خێزانە گەورەكەیەوە، ئێرنێستۆ كاپینگای خەڵكی تانزانیا بووەتە جێی سەرنجی زۆر لە میدیاكان، كاپینگا 16 ژن و 104 منداڵ و 44 نەوەی هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئۆدیتی سێنتڕاڵ"، چیرۆكی كاپینگا لەگەڵ ئەو خێزانە گەورەیە، لە ساڵی 1961 دەستی پێ كردووە كاتێك ژنی یەكەمی هێناوە، بەڵام باوكی بڕیاری داوە چەند جارێكی تر هاوسەرگیریی بكات و بە تێپەڕبوونی كات، ژمارەی ژنەكانی كاپینگا بووە بە 20 ژن، بەڵام هەندێكیان جێیان هێشتووە و ئێستە خاوەنی 16 ژنە. لە ئەنجامی هەموو ئەم هاوسەرگیرییانە، خێزانەكەی  104 منداڵ و 44 نەوەی تێدایە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بنەماڵەی كاپینگا ئێستە گوندێكی بچووكیان دروست كردووە و هەموو گوندەكەش بریتییە لە ماڵباتی كاپینگا.

كاپینگا دەڵێت: لەم خێزانەدا هەمووان رۆڵیان هەیە و هەر كەس بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ دەكات.

كاپینگا ئاماژەی بەوەش كرد، ناوی هەموو منداڵ و نەوەكانی نازانێت و ناوەكانیشیانی بۆ لەبەر ناكرێت، تەنیا ناوی نزیكەی 50 منداڵ و نەوەی لەبەرە و ئەوانی تریش بە رووخساریان دەناسێتەوە.




وشە - سۆران عەزیز