له رووداوێكی سه‌یر و نامۆدا، نه‌خۆشێك له رێگه‌ی نه‌شته‌ركارییه‌كه‌وه له میسر، مۆبایلێك له ناو گه‌ده‌ی ده‌رهێنرا كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو له‌ناو گه‌ده‌ی مابووه‌وه. ئێسته‌یش له ژێر چاودێریی پزیشكاندایه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوار ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیمێكی ته‌ندروستی له زانكۆی مه‌نسووره‌ی میسر، له نه‌شته‌ركارییه‌كدا توانیان مۆبایلێك له ناو گه‌ده‌ی نه‌خۆشێك ده‌ربكه‌ن كه وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌و مۆبایله ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو له ناو گه‌ده‌ی ئه‌و نه‌خۆشه مابووه‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه نه‌خۆشه‌كه به‌هۆی ئازاری زۆر له گه‌ده‌ی، رووی له نه‌خۆشخانه كردووه و دوای پشكنین، ده‌ركه‌وتووه شتێكی نامۆ له‌ناو گه‌ده‌یدا گیر بووه، بۆیه پزیشك بڕیار ده‌دات ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌ركاریی بۆ بكات، دواتر تیمێك له پزیشكان له ماوه‌ی 45 خوله‌ك له نه‌شته‌ركاری، توانیان شته نامۆكه له گه‌ده‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌ربكه‌ن كه ده‌ركه‌وت مۆبایلێكی بچووكه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له گه‌ده‌ی گیر بووه.
ئه‌سما جه‌میل كه یه‌ك له‌و پزیشكانه‌یه به‌شداریی له نه‌شته‌ركارییه‌كه كردووه و هاوكات خۆی مامۆستای بواری گه‌ده و هه‌رسه له زانكۆی مه‌نسووره، بۆ میدیاكان رای گه‌یاندووه، ماوه‌یه‌كی زۆر بووه نه‌خۆشه‌كه هه‌ستی به ئازار له گه‌ده‌ی كردووه، دواجار كه ئازاره‌كه‌ی تینی بۆ هێناوه، بۆیه رووی له نه‌خۆشخانه كردووه و له پشكنیندا ده‌ركه‌وت مۆبایل له گه‌ده‌یدا گیر بووه، ئێسته‌یش كه چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هه‌وكردنێكی زۆری هه‌یه و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێر چاودێریی پزیشكدا بمێنێته‌وه.
دواتریش ئه‌و پزیشكه به سه‌رسوڕمانه‌وه گوتی، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌خۆشه‌كه زۆر نامۆیه، به‌لامانه‌وه سه‌یره كه ئه‌و ماوه زۆره چۆن پاتریی مۆبایله‌كه له ناو گه‌ده‌ی نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێسته دڵخۆشن نه‌شته‌ركارییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و ژیانی نه‌خۆشه‌كه‌یش له مه‌ترسیی مردن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.