كەشناسیی عێراق: سبەی بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسكە و تەرزە دەبێت

:: PM:05:20:06/03/2025 ‌

دەستەی كەشناسیی عێراق وریایی لە كەشوهەوای سبەی هەینی لە چەند ناوچەیەكی عێراق بە گشتی دا، بەوەی لەمشەوەوە هەور بە ئاسمانی ناوچەكە كۆ دەبێتەوە و سبەی هەینی كەشوهەوایەكی ئەوپەڕی باراناوی بەسەر ئاسمانی عێراق زاڵ دەبێت، ئەو كەشوایە شەموو نامێنێت. 

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە راپۆرتی خۆی دەڵێت، بەپێی وێنە و زانیاریی مانگە دەستكردەكان، لەمشەوەوە هەور بە ئاسمانی ناوچەكە كۆ دەبێتەوە و سبەی هەینی زیاترین كاریگەری دەبێت، باران لە نێوان سووك و ناوەند و بەهێز دەبێت لەگەڵ هەورەبرووسكە و تەرزە و بای بەهێز لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراق و لە ناوچە بیابانییەكانیش خۆڵبارین دەبێت. 

كەشناسی وریایی لە بەهێزیی باران لە هەندێك ناوچە دا كە كە مەودای بینین زۆر كەم دەبێتەوە و جیا لە بای بەهێز و برووسك و خۆڵبارین، لە سبەی و رۆژی شەمووش لافاو لە هەندێك ناوچە دروست دەبێت.

لای خۆیەوە عەلی جابر زیادی كەشناس دەڵێت، ئەو كەشوهەوایە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێ كردووە و بارانی بەخوڕ دەبارێت، سبەی هەینی زۆرینەی ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە و بارانی بەخوڕ ولافاو دروست دەبێت، بەتایبەتی لە ناوەڕاستی عێراق، كە بای بەهێز و تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت، ئەو كەشوهەوایە زۆرینەی شارەكان دەگرێتەوە و بەهێزترینە لە نەوتەكانی سەتەی رابردووەوە و پێشبینی دەكرێت شەمووی داهاتوو نەمێنێت.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل