محەمەد سێیەم باوترین ناوە لە ئیسرائیل

:: AM:09:46:07/03/2025 ‌
رۆژنامەیەکى ئیسرائیلی بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا، لەبارەى باوترین ناوى منداڵان لە سەرەتاى دروست بوونى ئیسرائیل لە ساڵى 1948ەوە، ناوى پێغەمبەرى ئیسلام لە پلەى سێیەمدا دێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەی "یەدیوت ئەهرۆنۆت"ی ئیسرائیلی، باوترین ناو تا ئێستا "یوسف"ە بە هەموو شێوازەکانی دەربڕینییەوە، لە کاتێکدا ناوی "داود" لە پلەی دووەم و "محمد" لە پلەی سێیەمدا  دێت، دوای ئەوان موشێ، ئیبراهیم، یەعقوب و ئیسحاق.

لە ڕاپۆرتەکەدا زیاتر هاتووە، لە پلەی هەشتەم و نۆیەمدا ناوی مایکل و دانیال هەیە، کە لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر بڵاو بوونە، هەروەها ناوى "ئەلێکساندەر" لە پلەی دەیەمدا لیستەکە تەواو دەکات.

لەبارەى ناوى کچانیش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئیسرائیلەوە بەناوبانگترین ناو "سارا"یە، دوای ئەویش ڕەیچڵ، میریام، ئێستەر، هانا لە پلەی پێنجەم، ڕیبکا لە پلەی شەشەم، یائێل لە پلەی حەوتەم، میشێل. هەروەها تامار و لینا کە ساڵانێکی زۆر لە پێشەنگی لیستەکەدا بوون، ئێستە لە دوایین پلەی 10 یەکەمەکان دان.


وشە - رزگار خدر