وڵاتی بریتان بەدەست كەمیی مۆزەوە دەناڵێنێت و قەیران دروست بووە و ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ماركێت و میوەفرۆشەكاندا نەماوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "میترۆ"ی بریتانی، مۆز كە میوەیەكی سەرەكیی خێزانە لە بریتانیا، بەهۆی گەردەلوولی زەریای هادییەوە هاوردەكردنی ڕاگیراوە و كەشتی ڕییان نییە بگەنە كەناراوی بریتانیا.
بەهۆی نەمانی مۆز لە بازاڕ و ماركێتە گەورەكاندا، زیانێكی زۆری ئابووریان پێ گەیشتووە و ئێستە دەیانەوێت هەر چۆنێك بێت چارەی بكەن، چونكە خەریكە نرخی كیلۆیەك مۆز بۆ سێ هێندە بەرز دەبێتەوە و هێشتا دەستیش ناكەوێت.
ئەوەی جێی نیگەرانیی هاووڵاتییانە، هێشتا هیچ بەڵێنێك نییە كە پێیان بگوترێت كەی مۆزەكە دەگات.