دوای پێنج ساڵ لە گیانی لە دەستدانی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی "دیاگۆ مارادۆنا"، دەزگا هەواڵییە ناوخۆییەكانی ئەرجەنتین لە زاری پزیشكانی دادیەوە چەند وردەكارییەكان لەبارەی توێكاری تەرمی ئەم ئەستێرەیە بڵاو كردووەتەوە.
بەپێی قسەی دوو لەو پزیشكانەی كە بەشدار بوون لە توێكاری تەرمەكە، ماردۆنا 12 سەعات لە تاو ئازار ناڵاندوویەتی، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی شلەیەكی زۆر لە سكی و هەردوو سییەكانی كۆبووبووەوە.
ئەنجامی توێكارییەكە دەری دەخات هۆكاری مردنی مارادۆنا بریتی بووە لە ئاوسان و هەوكردنێكی توند لە سییەكان كە ئەمەیش لە ئەنجامی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر شلە و ئاو تیایدا رووی داوە و كردەی هەناسەدانی یەكجار قورس كردووە و بووەتە هۆی راگرتن و سستبوونی دڵ و لەكار كەوتنی.
هاوكات ئەنجامی توێكارییەكە ئەوەیشی دەرخستووە كە ماسولكەكانی دڵی مارادۆنا تووشی نەخۆشی و سستی بووبوون و توانای بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەیان نەمابوو كە مەرجن بۆ مانەوەی كەسێكی ساغ و تەندروست.
جێگەی ئاماژەیە، دیاگۆ مارادۆنا لە نۆڤێمبەری 2020 لە ماڵەكەی خۆیدا لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین دوای دوو هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی مۆخ " كە ئەوكات بە سەركەوتوو" لە قەڵەم دەدرا، گیانی لە دەست دا.