ڤیدیۆیەك بڵاو بووەتەوە كە خێزانی سیمپسۆنەكان پێشبینی مردنی دۆناڵد ترەمپیان كردووە كە لە 12ی نیسانی 2025 دەمرێت.
خێزانی سیمپسۆنەكان كەسایەتییەكی هاوشێوەی ترەمپ لە تابووتێكدا پێشان دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنەری سیمپسۆنەكان مات سەلمان دووپاتی دەكاتەوە، دیمەنەكە لەلایەن ژیریی دەستكردەوە دروست كراوە و ئەم دیمەنانەی ترەمپ لەناو تابووتێكدا پێشان دەدەن، لە هیچ ئەڵقەیەكی كارتۆنەكەدا بوونی نییە، دووپاتی لەوەش كردەوە ئەم كلیپە دەستكاری ژیریی دەستكردە و چەواشەكارییە.
لە سەردەمی دیجیتاڵیدا ئەو شتانەی كە رۆژانە دەیانبینین، تەنانەت ئەگەر دروستكراوی ژیریی دەستكردیش بن، جیاكردنەوەیان لەگەڵ شتە ڕاستییەكان تۆزێك ئەستەمە، بەهۆی پێشكەوتوویی و توانای زۆری ژیریی دەستكرد.
نوێترین ڤیدیۆ كە ئێستە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە لە دنیا، مردنی ترەمپە لە 12ی نیسانی 2025، وەك بەرهەمهێنەری خێزانی سیمپسۆنەكان ئاماژەی پێ دا، ئەمە تەنیا ژیریی دەستكردە و هیچی تر.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە كەسێكی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا، لەناو تابووتێكدایە و خەڵكێكی زۆر لە چواردەوری تابووتەكەدان، هەموویان شۆك بوونە بە رووداوەكە و دەگرین.
ئەوەی جێی سەرنجی میدیا جیهانییەكانی راكێشاوە و باسی لێوە دەكەن، ساڵانێك لەمەوبەر ڤیدیۆیەكی تریش لەسەر ترەمپ هەبوو كە ترەمپ قسە دەكات و لەناكاو بە ئەرزدا دەكەوێت و خەڵكێكی زۆری لە دوایە، دوای ماوەیەك لەم باسە، لە 14ی 7ی 2024 ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی قسە دەكات، لە ئاراستەیەكەوە چەندان فیشەك ئاراستەی دەكرێت و هەوڵی تیرۆركردنی دەدرێت، بەڵام ترەمپ بە سووكی بریندار دەبێت و رزگاری دەبێت.
ناوبانگی سیمپسۆنەكان لەوەوە هاتووە كە زۆربەی پێشبینییەكانی راستن، وەك چۆن پێشبینی بوونی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمەریكای كردبوو بۆ جاری یەكەمی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لە خەڵك و میدیای جیهانی ئەم كارتۆنە بە بانگەشەی ڤایرۆسی ناو دەبەن و دەڵێن، هەرچۆنێك بێت، گرنگە لە راستییەكانی پشت ڤیدیۆكە بكۆڵرێتەوە و سەرچاوەی ڤیدیۆكە بسەلمێنن، تێبگەین كە ئایا هیچ راستییەك بوونی هەیە یان نا؟.