وەزارەتی ناوخۆ: 48 جادووگەر و نوشتەكارمان گرتووە كە هەزاران ژنیان لە خشتە بردووە

:: AM:09:01:08/04/2025 ‌
جادووگەرەكانی عێراق كونەمشكیان لێ بووەتە قەیسەری و بەردەوام لە ترسی هێزە تەناهییەكان خۆیان دەشارنەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رای گەیاند، 48 جادووگەر و نوشتەكارمان گرت.

كۆمەڵگەی عێراق بەدەست جادووگەر و نوشتەكار و فاڵگرەوە و چارەسەركەری نەخۆشییەكان گیرۆدە بووە، هەر گەڕەكێك كەسێك بەناوی داهاتووبینین و چارەسەری هەموو نەخۆشییەك، خۆی لێ بووە بە فریادرەس و خەڵكیش بەلێشاو ڕووی تێدەكەن.

  لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، هەڵمەتێكی بەرفراوانی لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئەنجام داوە، ئەو شوێنانەی كردووەتە ئامانج كە كاری جادووگەری و نوشتەكاریی تێدا دەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی دوو هەفتەییدا، 48 جادووگەر و نوشتەكار كە كاری نوشتە و ڕوقیەی شەرعییان گرتووە.

وەزارەتەكە چیرۆكی سەیری ئەم كەسانەی بڵاو كردووەتەوە كە چۆن خەڵك بەشێوەیەكی سادە دەخەڵەتێنن، سێكسیان لەگەڵ دەكەن و پارەیەكی زۆریان لێ وەردەگرن و بەشێكیش لەمانە زۆر دەوڵەمەند بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، تۆمەتباران تێوەگلاون بە تێكدانی ژیانی كۆمەڵایەتی و خێزانیی هاونیشتمانییان، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی ژنان، ئەمەش پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤە.

بەپێی یاسای 456 لە یاسای سزادانی عێراق، ئەو كەسانەی بەناوی نوشتە و جادوو دوعا خەریكی پارە پەیداكردن و سێكسكردنن، سزا دەدرێن .



وشە - سۆران عەزیز