پێشبینی كەشوهەوای سبەی بڵاو كرایەوە

:: PM:05:50:10/04/2025 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی ئاسمان نیمچە هەورە و تاوەباران لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەشوهەوای بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە، هەندێك كات لەگەڵ باراندا تێكەڵەی تۆز و خۆڵ و هەورە تریشقە دەبێت.

هەروەها پێشبینی كراوە كە سێ بۆ پێنج ملیمەتر باران ببارێت و تا رۆژی دووشەمی داهاتوو كەشوهەوا بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت. 

"سبەی ئاسمان بە گشتیی نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو دەبێت،  ئەگەری تاوەباران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان هەیە" بەمشێوەیە پێشبینی كەشوهەوا كراوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم