زانایانى په‌یمانگه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى توانیویانه، تاڵترین ماده له گه‌ردوون بدۆزنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌ك گرامى ئه‌م ماده‌یه بتوێته‌وه، ئه‌وا 106 حه‌وزى ئاو تاڵ ده‌كات.
زانایان په‌یماگه‌ى لایبینتز له ئه‌ڵمانیا
توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تامى تاڵى كردووه و باسیان له‌وه كردووه، وا زانراوه تاڵى بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤ خۆى له ماده‌ى ژه‌هراوى به‌دوور بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونێكه ته‌واو دروست نییه، چونكه هه‌ندێك ماده تاڵن و ژه‌هر نیین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێك ماده هه‌یه له قارچك تاڵنین كه‌چى ژه‌هرن.
به‌ر له‌وه‌ى باسى تاڵترین ماده‌ش بكه‌ن، باسیان له‌وه كردووه، كه ته‌نیا زمان له تامكردنى تاڵى به‌شدار نابێت، به‌ڵكو چه‌ندان ئه‌ندامى تریش ناڕاسته‌وخۆ له تامكردن به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و زانایانه چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر قارچك كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، چه‌ندان پێكهاته‌ى زۆر تاڵ له قارچك هه‌یه، به تایبه‌تى له هه‌ندێك جۆر ماده‌ى ئۆلیگۆبۆرین D هه‌یه كه ئه‌گه‌رهاتوو یه‌ك گرام بتوێنرێته‌وه ئه‌وا 106 حه‌وز ئاوى خۆشوشتن به شێوه‌یه‌ك تاڵ ده‌كات كه وێنه‌ى نه‌بێت.