فێڵی پەنابەرێك لە بەریتانیا ئاشكرابوو

:: AM:10:09:13/04/2025 ‌
پۆلیسی بەریتانیا فێڵی كۆچبەرێكی عەرەب ئاشكرا دەكەن كە چەندان ساڵە لە ژێر ناوی كەمئەندامی مووچەی وەرگرتووە.

 محەمەد بەسەلام خەڵكی مەغریبە، لە ساڵی 2021ەوە چووەتە بەریتانیا، خۆی بە كەمئەندام لە قەڵەم داوە و گوتوویەتی: لە ملیەوە تا قاچی كار ناكات و  هیچی پێ ناكرێت.

بەپێی یاساكانی وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا، هەر كەسێكی كەمئەندام یان خاوەن پێداویستی تایبەت، مووچەی بۆ دەبڕێتەوە و ژیانێكی شایستەی بۆ دابین دەكرێت.

 بۆ ئەو مەبەستە بەسەلامە پارەیەكی زۆری لە حكوومەتی بەریتانیا كێشاوەتەوە و خوشكێك و دوو براشی بردووەتە ئەو وڵاتە و  هاوكارییەكی زۆر كراوە.

دوای چاودێرییەكی ورد، پۆلیسی لەندەن بۆی دەركەوت محەمەد لە ماڵەوە تەندروستە و لە كۆتا جاریشدا لە كامێراكانەوە دیارە لە ئاهەنگێكی خێزانیدا، سەما دەكات.

لە كۆتادا پۆلیس پێی زانیوە و بەسەر ماڵەكەیدا داوە، نەخت و پوخت گەڕاون و پارەیەكی زۆر و كارتی جیم و چەندان كەلوپەلیان دۆزیوەتەوە كە بەڵگەن لەسەر ساختەچێتیی ئەو و دەستەكەی كەشف بوو، ئەگەری هەیە مافی پەنابەرێتیی خۆی خێزانەكەشی هەڵوەشێنرێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز