كرده‌یه‌كی دزی له لۆس ئه‌نجیلۆس له ئه‌مه‌ریكا كراوه، دزه‌كان بۆ دزینی زێڕ و خشڵی زێڕنگرێك، تونێلیان لێ داوه و توانیویانه دوای كرده‌كه‌یان، بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌وارێك جێبێڵن، بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵبێن. ئه‌ویش وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، كرده‌ی دزییه‌كه هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی هۆڵیووده.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی نیسان كه له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند دزێك بۆ دزینی زێڕ و خشڵی دوكانی زێرنگرێك له لۆس ئه‌نجیلۆس، به ئامێری پێشكه‌وتوو توانیویانه تونێلێك لێ بده‌ن و بگه‌نه دوكانه‌كه، دواتریش به‌بڕی 10 ملیۆن دۆلار خشڵیان دزیوه و بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌وارێك جێبێڵن، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
پۆلیسی لۆس ئه‌نجیلۆس روونی كردووه‌ته‌وه، دزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه زێڕنگری "لاڤ جوێڵز" له شه‌قامی برۆدوای، له باڵه‌خانه‌ی ته‌نیشتنی تونێلیان لێ داوه تا گه‌یشتوونه‌ته ژێر دوكانی زێڕنگره‌كه و دواتر چوونه‌ته ناوی، به‌بڕی 10 ملیۆن دۆلار، زێڕ و خشڵی گرانبه‌هایان دزیوه. بۆ ئه‌وه‌یش ئامێری پێشكه‌وتوویان به‌كار هێناوه، دوای كرده‌كه‌یان شوێنه‌واریان جێنه‌هێشتووه و به ئۆتۆمبێلێكی نوێی شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.
باس له‌وه ده‌كرێ كه رووداوه‌كه له یه‌كشه‌می رابردوو رووی داوه و تا رۆژی دووشه‌م هه‌ست به كرده‌ی دزییه‌كه نه‌كراوه. دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێ كردووه و شێوه‌ی هاتن و رۆیشتنی دزه‌كانیان له كامێراكانه‌وه بینیوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گیراون و نازانرێ به‌ره‌و كوێ هه‌ڵاتوون.