سه‌ما میسری كه سه‌ماكه‌رێكى به‌ناوبانگى میسرییه و ئاشكراى ده‌كات، شووى به‌رپرسێكى سیاسیى عێراقى كردووه و ئه‌ویش ئۆتۆمبێلێكى بۆ كڕیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى نیسان، ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز، لێدوانه‌كه‌ى سه‌ما میسرى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، به "عورفى" و نهێنى هاوسه‌رگیریى له‌گه‌ڵ پیاوێكى سیاسیى عێراق كردووه. ده‌شڵێ، "ئه‌و زۆر منى خۆش ده‌وێ و ئۆتۆمبێلێكى به‌دیارى پێ به‌خشیوم".
سه‌ما دووپاتى ده‌كاته‌وه، جیا له گه‌شته‌كانى بۆ ئه‌وروپا كه له‌سه‌ر گیرفانى به‌رپرسه‌كه‌یه، هه‌ر شتێكیش ئاره‌زوو بكات، ئه‌وا به‌رپرسه سیاسییه‌كه بۆى ده‌كڕێت.
سه‌ما سه‌ره‌تا به‌كارى راگه‌یاندن وه‌ك بێژه‌ر ده‌ستى پێ كرد، ئێسته یه‌كێكه له سه‌ماكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى میسر.