بەپێی پێشبینییەكانی زانایان، چاوەڕێ دەكرێ لەهەر ساتێكدا زریانی خۆر لە زەوی بدات و زۆرترین زیان بە ژیانی مرۆڤایەتی بگەیەنێت. بۆ ئەوەیش زۆربەی زیانەكانی بەر كارەبا دەكەوێت و بەوەیش زۆربەی كارەكانی پێوەست بەكارەبا لەكار دەكەون، بۆیە رووداوەكە بە كارەسات ناو دەبەن.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ شەموو 19ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی زانایان، لەهەر ساتێكدا بێت زیانێكی خۆر روو لە زەوی دەكات و كارەسات دەخوڵقێنێت، بەهۆیەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت و مانگەكانی دەستكرد بەهەمانشێوە لەكار دەكەون، بەهۆی ئەوەی ئامێرەكانی كارەبا و بگۆڕەكان زۆرترین زیانیان بەردەكەوێت، ئەوەیش وا دەكات كێشەی رژد بۆ ئاوی پاك دروست ببێت.
زانایان دەڵێن دەستكەوتنی ئاوی پاك پێوەستە بە كارەبا، هاوكات كاتێك كارەساتەكە كارەبا بگرێتەوە، ئەوكات هەرچی خۆراك لەناو ساردكەرەوە و بەفرگرەكان هەن، سەرجەمیان تێكدەچن و كێشەی دەستكەوتنی خۆراكیش دروست دەبێت.
لەوبارەیەوە ماتیۆ ئۆرینز مامۆستا فیزیایی بۆشایی ئاسمان لە زانكۆی ریدینگی بەریتانی رای گەیاند، چاوەڕێ دەكرێ ئەو زریانە خۆرییە بۆ سەر زەوی كارەساتی زۆر گەورە دروست بكات، زیاتریش ئەوەی مەترسییەكەی گەورەتر كردووە، ئەو كێشانەیە كە بۆ كارەبا دروست دەبن كە كاریگەریی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا دەبێت.
دووپاتی كردەوە ئەگەر رووبەڕووی ئەو زریانە خۆرییە ببینەوە، گەرماكەی لە ئاستێكدایە تەواوی تۆڕەكانی كارەبا دەسووتێنێت، بۆ ئەوەیش زۆر ئەستەم دەبێت بگۆڕەكان بەئاسانی چاك بكرێنەوە كە چەندان مانگیان دەوێت بۆ دانان و دروستكردنیان.
ئەو زانایە زیاتر گوتی، ئەگەر بەهۆی زریانەكەوە كارەبا بەتەواوی بپچڕێت، ئەوكات هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكار دەكەون و زۆربەی ئامێرە سەرەكییەكان بۆ دەستكەوتنی ئاوی پاك لەكار دەكەون، چونكە موەلیدەی راكێشانی ئاو و پاككرنەوەی، پێویستیی بە كارەبایە، هاوكات كەرتی تەندروستیش هەر پێویستیی بە كارەبایە. كارەبا بۆ هەموو پێویستییە سەرەكییەكانی ژیان گرنگ و پێویستە، بۆ خۆراك و ئاو، خۆ ئەگەر رووداوەكە زیاتر درێژە بكێشێت، كارەساتەكە گەورەتر دەبێتە كە ئەستەمە مرۆڤ بتوانێ رووبەڕووی ببێتەوە.
دواتریش ئاماژە دراوە كە زانایان پێیان وایە ئەستەمە لە 18 سەعات بەرلە روودانی زریانەكە ئاگایان لێ بێت یان هۆشدارییان پێ بدرێت، ئەوەیش بەهۆی ئەو توانایەی ئێستە لە بەردەستدایە. بۆیە لەگەڵ روودانی زریانە خۆرییەكە، مانگەكانی دەستكرد لەكار دەكەون و بازاڕەكانی دارایی و ئابووری تەواوی دنیا تووشی داڕمان دەبن.