هاوینی عێراق خەریكە دەست پێ دەكات، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوو بەرز ببنەوە و هەینی داهاتوو بگاتە ئەوپەڕی بەرزی و 45 پلەی سەتی تۆمار بكات.
بەپێی
بەیاننامەیەكی دەستەكە ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، بەپێی نوێترین پێشبینییەكانی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما لە زۆرینەی ناوچەكانی عێراق روو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، پێشبینی هەیە شەپۆلێكی گەرما تا هەینی داهاتوو روو لە هەڵكشان بكات و بگاتە ئەوپەڕی گەرمی.
روونی كردەوە، بارستەیەكی گەرمی كەشوهەوا بەسەر ئاسمانی ناوچەكە زاڵ دەبێت بەهۆی بەرزە پەستانێكی كەمەریی هاتوو لە نیوچە دوورگەی عەرەبی، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەتی لە باشووری عێراق و ناوەڕاستی، رۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرما لەو ناوچانە لە نێوان 44 و 45 پلەی سەتی دەبێت، لە رۆژی شەمووەوە پلەكانی گەرما دادەبەزێت.
دەستەكە داوای لە خەڵك كرد خۆیان لە بەركەوتنی راستەوخۆی خۆر لەو رۆژانە بپارێزن، بەتایبەتی لە نیوەڕۆیان و ئاو زۆر بخۆنەوە و جلوبەرگی هاوینە بپۆشن.