دارێكی پیر و به‌ساڵاچوو له یه‌مه‌ن كه به‌ته‌مه‌نترین داری ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه دوو هه‌زار ساڵ و لقێكی گه‌وره‌ی لێ بووه‌ته‌وه، بۆیه ژینگه‌پارێزانی ئه‌و وڵاته داوا له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن هه‌رچی پێیان ده‌كرێت، فریای داره‌كه بكه‌ون كه ته‌واوی داره‌كه بپووكێته‌وه و له‌ناو بچێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" له‌باره‌ی ئه‌و داره به‌ته‌مه‌نه كه ساڵانێكه زۆره له یه‌مه‌ن ناوی "داری نامۆ"ی لێ نراوه، راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه داره‌كه ئێسته تووشی نه‌خۆشی بووه و لقێكی گه‌وره‌ی لێ بووه‌ته‌وه، بۆیه ژینگه‌پارێزانی وڵاته‌كه داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسانی بواره‌كه له وڵاته‌كه‌یان هه‌رچی پێیان ده‌كرێ فریای ته‌واوی داره‌كه بكه‌ون، چونكه بۆ یه‌مه‌ن بووه‌ته جۆرێك له شوێنه‌وار و ساڵانه خه‌ڵكێك زۆر به گه‌شتیاری بۆ بینین روو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن.
داری نامۆ كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌مسه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایتیی شه‌مایتین له پارێزگای ته‌عز له باشووری رۆژئاوای یه‌مه‌ن، چونكه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار ساڵ، بۆیه ژینگه‌پارێزان و كه‌له‌پوورناسان له دوای كه‌وتنی ئه‌و لقه گه‌وره‌یه‌ی داره‌كه، هاتوونه‌ته ده‌نگ و داوا ده‌كه‌ن ته‌واوی داره‌كه له ڕه‌گه‌وه تا ته‌واوی لقه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه پێیان وایه تا ئێسته داره به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری هۆكاری كه‌وتنی لقه‌كه‌ی نه‌كرێت، ئه‌وكات گومان هه‌یه ته‌واوی داره‌كه بكه‌وێته‌به‌ر مه‌ترسیی پووكانه‌وه و له‌ناو بچێت.
باس له‌وه ده‌كرێ كه به‌رزیی داری نامۆ 16 مه‌تره و به‌رینیشی هه‌شت مه‌تر، ئێسته رووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 35 مه‌تر، ته‌مه‌نی كه ئێسته گه‌یشتووه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ، ئه‌وه وا ده‌كات خه‌ڵكی وڵاته‌كه دڵیان پێ خۆش بێت و سه‌ردانكردنیشی بۆیان بووه‌ته جۆرێك له كولتوور، چونكه به گه‌وره‌ترین داری ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت.
مسته‌فا جه‌بزی كه لێكۆڵه‌رێكی یه‌مه‌نییه، له‌باره‌ی داری نامۆوه نووسینێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی داره‌كه ته‌مه‌نی زۆره و هاوكات رووبه‌ره‌كه‌یشی به‌هه‌مانشێوه و لقه‌كانیشی زۆر و گه‌وره‌ن، ئاساییه ئه‌گه‌ر لقێكی له ناوه‌وه بپووكێته‌وه و بكه‌وێت، ئه‌گه‌رچی دۆخی ته‌ناهی و ئاسایشی وڵاتیش هۆكارێكی تره كه وایكردووه داره‌كه فه‌رامۆش بكرێت و خزمه‌ت نه‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، هۆكارێكی تریش ره‌نگه ئه‌وه بێت كه له وڵات‌دا پسپۆرمان نییه له‌باره‌ی چۆنێتیی داره به‌ته‌مه‌نه‌كان و چۆن بایه‌خیان پێ بده‌ن. دوای هه‌موو ئه‌وانه‌یش كه‌وتنی لقێكی گه‌وره‌ی داری نامۆ، هی ئه‌وه‌یه به‌زوویی فریای بكه‌ون نه‌ك نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی داره‌كه دابنێت و له‌ناوی بدات.