بڕیاره له مانگی داهاتوو "ئایار" له زیادكردنێكدا، شمشێره‌كه‌ی ناپلیۆن بفرۆشرێت كه ئه‌و چه‌كه سپییه، ناپلیۆن تا له ده‌سه‌ڵاتدا بوو تا ساڵی 1802 به‌ده‌ستیه‌وه بوو.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خانه‌كانی "جیكیلۆ" بۆ زیادكردن له پاریس، نرخی شمشێره‌كه‌ی ناپلیۆنی بۆ فرۆشتن به نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵاندووه. بۆ ئه‌وه‌یش خانه‌ی "ئۆتیل دروو" كه شمشێره‌كه بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كات، رای گه‌یاندووه كه نرخه‌كه‌ی له 700 تا یه‌ك ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
خانه‌ی "ئۆتیل دروو" له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "بۆناپۆرت" ئه‌وكاته‌ی كونسوڵی یه‌كه‌م بووه، داوای له نیكۆڵا نوێل پوتیه كردووه كه شمشێره‌كه‌ی بۆ دروست بكات، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1802 و 1803، نیكۆڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی فرسای بووه و به باشترین دروستكه‌ری چه‌ك له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌ژمار كراوه.
ئاماژه دراوه كه له دوای دروستكردنی شمشێره‌كه، تا ناپلیۆن بووه‌ته ئیمپراتۆر و تا له ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه و به‌كاری هێناوه. دواتر كردوویه‌تی به دیاری بۆ ئیمانۆیل دوو گروشی كه یه‌ك له كه‌سه دڵسۆزه‌كانی بووه و پۆستی مارشاڵی ئیمپراتۆری هه‌بووه.
خانه‌كه ئه‌وه‌شی گوت كه دوو كۆپیی ئه‌و شمشێره هه‌یه، له ساڵی 1815دا ئه‌و كۆپییه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانی مارشاڵه‌وه ماوه‌ته‌وه، ئێسته‌یش ئه‌و دانه‌یه‌یه له خانه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت. باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه دروستكردنی كۆپیی شمشێره‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای ناپلیۆن خۆی بووه.
له مانگی "ئادار"دا به‌رگی یاسای مه‌ده‌نی له فڕه‌نسا هاته فرۆشتن، ئه‌و به‌رگه كه له به‌رده‌ستی ناپلیۆن بوو، پێی وابوو پێویسته فڕه‌نسا پشت به‌و یاسایه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ببه‌ستێت. ئه‌و به‌رگه‌ی كتێبه یاساییه‌كه، به 395 هه‌زار یۆرۆ هاته فرۆشتن.