چین ئەوانەی مرۆڤ زیاتر بێزار دەكەن و ئازاری بۆ دێنن؟

:: PM:03:24:12/05/2025 ‌
بەپێی ئەنجامی راپرسییەك كە تایبەتە بەوەی چی زیاتر مرۆڤ ماندوو و بێزار دەكات یان ئازاری بۆ دێنێت؟ لەناو زۆربەی ناخۆشی و ئازارەكان، زیاتر باس لەدەستدانی ئەندامێكی خێزان دەكرێت. هەروەها هەندێك پێیان وایە گواستنەوە بۆ ماڵی نوێ، ئازار و بێزارییەكی ترە، بەجۆرێك ئازارەكەی لە لەدایكبوون زیاترە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 12ی ئایار، هەواڵەكەی لە ئاژانسی هەواڵی بەریتانی "بی ئەی میدیا" وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو راپرسییە نوێیە كە لەو وڵاتەدا كراوە، پرسیار ئەوە بووە كە چی لە ژیاندا مرۆڤ تووشی ماندوویی و بێزاری و ئازاری زیاتر دەكات؟ وەڵامەكان زۆرن، بەڵام بەشێكیان ماندوویی و ئازاری گواستنەوە بۆ ماڵی نوێ لە سەرووی لەدایكبوونیش دەبینن.

لەگەڵ ئەوەیش ئەوەی مرۆڤ زیاتر تووشی ئازار دەكات و لە سەرووی تەواوی ئازارەكانی ترە لەو راپرسییە، لەدەستدانی یەك لە ئەندامانی خێزانە، بەجۆرێك 65%ی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە، پێیان وایە ئەو ئازارەیە مرۆڤ زیاتر خەمی پێ دەخوات و ئازاری پێ دەچێژێت، لەدەستدانی ئەندامێكی خێزانە.

هەروەها بەپێی وەڵامی پرسیاری راپرسییەكە، ئەگەر كەسێك لە خێزانەكە بەساڵاچوو بێت چاودێریی زیاتری بوێت، بەهەمانشێوە ماندوویی و ئازاری زیاتری دەوێت، هەروەها بێزاری و ئازاری جیابوونەوەی هاوسەران وەڵامێكی تری بەشدارانی راپرسییەكەیە، بەجۆرێك 39%ی بەشداران ئەو بێزاری و ئازارەیان هەبووە.

هەروەها 33%ی بەشدارانی راپرسییەكە پێیان وایە ماندوویی و ئازاری گواستنەوە بۆ ماڵی نوێ، زۆر بێزاركەرە، لە كاتێكدا 19%ی بەشداران پێیان وایە لەدایكبوون ناخۆشی و ئازار تووشی مرۆڤ دەكات، بەوەیش زیاتر ماندوویان دەكات.
 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د