له راپرسییه‌كدا له‌باره‌ی جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین ئافره‌تانی دنیا كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامی داوه، زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ جوانیی ئافره‌تانی كۆڵۆمبیا چوون كه به جوانترین ئافره‌تانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێگه‌ی
"ئیلاف" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر جوانترین ئافره‌تانی دنیا كه پێگه‌ی Insider Monkey له راپرسییه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین ئافره‌تانی دنیا، له كۆڵۆمبیان كه خاوه‌نی جوانترین پرچ و چاوی نامۆ و جوان و سه‌رنجڕاكێشترین رووخساریان هه‌یه. بۆیه كۆڵۆمبیا به نیشتمانی ئافره‌ته جوانه‌كان ناو ده‌برێت.
به‌پێی راپرسییه‌كه، له دوای كۆڵۆمبیا بۆ جوانترین ئافره‌تانی دنیا، ئافره‌تانی پۆڵه‌ندا دێن كه جوانترین ناوچه‌وان و لێوی گۆشتن و رووخسارێكی كراوه و كاڵیان هه‌یه.
له پله‌ی سێیه‌میشدا به‌پێی راپرسییه‌كه، ئافره‌تانی یۆنان دێن كه له سروشتێكی پاك و جوان گۆش كراون و جوانییهكهیشیان سروشتییه، پێستی سپی و پرچی كاڵ و خورمایی.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپرسییه‌كه رووسیا و چیك له پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌م هاتوون كه به‌شدارانی راپرسییه‌كه پێیان وایه، جوانیی ئافره‌تانی رووسی له باڵابه‌رزی و سهرنجڕاكێشییانه، به‌ڵام ئافره‌تانی چیك له جوانیدا به رووخساری ده‌گمه‌ن و نامۆ و سه‌رنجڕاكێش ده‌ناسرێن كه خاوه‌نی پرچی زه‌رد و چاوی شین و پێستی سپیی نزیك له گهنمڕهنگن.
راستییه‌كه‌ی كورد له‌و راپرسییه‌دا جێگه‌ی نه‌بووه‌ته‌وه و ره‌نگه هۆیه‌كه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بێت. به‌ڵام ده‌زانرێ وه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی جوانیی ئافره‌ت قسه ده‌كرێت، ئافره‌تانی كورد به سروشتی خۆیان، به جوانترین ئافره‌ت ناو ده‌برێن.