كۆمپانیای
(Joby Aviation) ئەم هەفتەیە یەكەم تاقیكردنەوەی تاكسیی فڕیو لە ئاسمانی دوبەی بە سەركەوتوویی تاقی كردەوە، بڕیار وایە لە ساڵی 2026 ئەم هۆیە پێشكەوتووە و هاوچەرخەی گواستنەوە لە ئیمارات بەكار بێت.
ئەنتۆنی خۆری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ناوبراو، ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز ڕای گەیاند، "دەمانەوێ چۆنیەتیی گواستنەوەی خەڵك بگۆڕین".
بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە دا كە ڕەنگە سەرەتا كرێی تاكسییە ئاسمانییەكە تەنیا بە كەسانی دەوڵەمەند بدرێت، تا هۆیە نوێیەكەی گواستنەوە باو دەبێت.
تاكسییەكە دەتوانێ بە یەك بارگاویكردن 160 كیلۆمەتر بە خێرایی 320 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا ببڕێت. ئەم داهێنانە تازەیە بە هیچ جۆرێك سووتەمەنی بەكار ناهێنێت و تەنیا پشت بە وزەی خاوێن دەبەستێت.
"تاكسییەكە بەسەر ئاسمانی شارەكە دەفڕێت، بەناو شوێنی نیشتەجێبووندا دەڕوات، بەڵام بە نیازین بە جۆرێك پەرەی پێ بدەین كە كەس بێزار نەكات،" بەڕێوەبەری كۆمپانیای (Joby Aviation) وای گوت.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2026 چوار بنكەی هەڵدان و نیشتنەوەی تاكسییە ئاسمانییەكە لە دوبەی دابمەزرێت، لە نێوانیاندا لە فڕۆكەخانەی دوبەی و دوورگەی جومەیرە و ناوەڕاستی شار.
كامەران محەمەد