حاجی فاتیمه ئافره‌تێكی میسره و تووشی قه‌ڵه‌وییه‌كی بێ ئه‌ندازه بووه و وه‌ك ده‌ڵێن، ژیانی وه‌ك گرتوویه‌كی لێ هاتووه له گرتووخانه، چونكه ناتوانێ بجووڵێته‌وه و له‌و شوێنه‌ی تێیدا داده‌نیشێت، هه‌ر له‌وێ نان ده‌وات و ده‌یشۆن و پاكی ده‌كه‌نه‌وه. ئێسته‌یش چاوی له خێرخوازان و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" راپۆرتێكی له‌باره‌ی حاجی فاتم بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ژیانی به گرتووخانه ناو بردووه، چونكه كێشی گه‌یشتووه‌ته 400 كیلۆگرام و له‌و شوێنه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی ده‌ژی، دانیشتن و خه‌و و خواردن و خۆشوشتن و پاككردنه‌وه‌ی له هه‌مان شوێندایه، بۆیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "كاته‌كانی شه‌و و رۆژ نازانێت". له‌وباره‌یه‌وه كه‌چێكی حاجی فاتم بۆ پێگه‌كه قسه‌ی له‌باره‌ی ئازاره‌كانی دایكی كردووه و داوا ده‌كه‌ن خێرخوازان و حكوومه‌ت فریای بكه‌ون.
له راپۆرته‌كه‌دا ناوی ئافره‌ته‌كه به "حاجی فاتیمه /60 ساڵ/" هاتووه و ئاماژه به ته‌واوی ناوی نه‌كراوه، ته‌نیا ده‌ڵێ له گه‌ڕه‌كێكی شاری 10ی ره‌مه‌زان نیشته‌جێیه. ئاماژه ده‌دات كه ئه‌و پێشتر خێزانێكی حه‌وت كه‌سیی به‌ڕێوه بردووه، كه‌چی ماوه‌ی 15 ساڵه كه تووشی نه‌خۆشیی قه‌ڵه‌وی بووه، ژیانی به‌ته‌واوی تێكچووه، به جۆرێك تووشی گۆشه‌گیری بووه و له ژیانی زۆر بێزاره، شه‌و و رۆژ نزای ئه‌وه ده‌كات بتوانێ بجووڵێته‌وه و بچێته بازاڕ و سه‌ردانی دراوسێكانی بكات و بتوانێ نوێژه‌كانی به‌باشی بكات.
كچه‌كه‌ی كه ناوی ئه‌ویش ئاشكرا نه‌كراوه، له‌باره‌ی دۆخی دایكی ده‌ڵێت، به‌رله 20 ساڵ دایكم به‌ره‌و قه‌ڵه‌وبوون ده‌چوو و كێشی ئه‌وكاته گه‌یشته 200 كیلۆ، به‌ڵام ده‌یتوانی ورده ورده بجووڵێته‌وه و خزمه‌تی خۆی بكات، پێنج ساڵ به‌رله ئێسته‌یش نه‌شته‌ركاریی گه‌ده‌ی بۆ كرا تا كێشی دابه‌زێت، به‌ڵام نه‌شته‌ركارییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له‌بری ئه‌وه‌ی كێشی دابه‌زێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له دوای سێ مانگ، رۆژانه هه‌ست به‌وه ده‌كرا كێشی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك ئێسته گه‌یشتووه‌ته 400 كیلۆگرام و ئیتر ناتوانێ بجووڵێته‌وه.
كچه‌كه‌ی حاجی فاتم زیاتر ده‌ڵێت، ئێسته‌یش پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن حاجی فاتم بۆ سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ر بگوازینه‌وه، به‌ڵكو له‌وێ هه‌وڵی نه‌شته‌ركاری یان هه‌ر چاره‌سه‌رێكی تری بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌یش چاومان له ده‌رگای خێرخوازان و حكوومه‌ته ئاوڕێكی لێ بداته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه، قه‌ڵه‌وتر ده‌بێت و ئه‌ركیشی زیاتر ده‌بێت.
حاجی فاتم خۆی بۆ پێگه عه‌ره‌بییه‌كه قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، "ده‌مه‌وێ بجووڵێمه‌وه، ده‌مه‌وێ خزمه‌تی خۆم بكه‌م نه‌ك خزمه‌ت بكرێم، ده‌مه‌وێ بچمه ده‌ره‌وه و بازاڕ و دراوسێكان ببینم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ بتوانم وه‌ك جاری جاران به‌باشی نوێژه‌كانم بكه‌م".