جۆلیا بانتۆگا كە كۆڵۆمبییە و هاوسەری ئێكەر كاسیاس گۆڵی و ئەستێرەی ریاڵ مەدریدە، ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە كاسیاس جیا بووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ پیسی و كوڵكنی گەڕاندووەتەوە، دەڵێ سەیرە كە رۆژانە خۆی ناشوات.
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 13ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، جۆلیا بانتۆگا كە پسپۆری بواری دەروونییە و هاوكات هاوسەری كاسیاس گۆڵچی و ئەستێرەی ریاڵ مەدریدە، لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا كە دواتر میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كردووەتەوە گوتی، راستە لەگەڵ كاسیاس یەكترمان خۆش دەویست، بەڵاك كێشەكەمان لەسەر پیسیی ئەو ئەستێرەیە بوو كە رۆژانە ئامادە نەبوو خۆی بشوات و زۆری كوڵكن بوو.
بانتۆگا زیاتر گوتی، پێوەندیی سۆزداریمان لەگەڵ كاسیاس زۆر بەهێز بوو، زۆرم خۆش دەویست و ئەویش بەهەمانشێوە منی خۆش دەویست، بەڵام پێوەندییەكەمان گەشەی نەدەكرد. بۆیە رەخنەی لێ گرت و گوتی، دەیویست كۆنترۆڵی هەموو شتێك بكات، لە هەموو گرنگتر زۆر پیس بوو و ئامادەی خۆشوشتنی رۆژانە نەدەبوو، بۆیە لێی جیا بوومەوە.
بانتۆگا لەبارەی پێوەندییەكانیان چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی و چەند تۆمارێكی دەنگیی بڵاو كردەوە، تێیاندا دەردەكەوێ كە پێوەندییەكانیان زۆر بەهێز بووە.
دواتریش ئەستێرەكەی ریاڵ مەدرید، نیگەرانیی خۆی لەوە خستووە ڕوو كە وێڕای ئەوەی وازی لە یاریی تۆپی پێ هێناوە، كەچی میدیاكان وازی لێ ناهێنن و بەردەوام هاوێنەكانیان لەسەریەتی، لە كاتێكدا دەیەوێ بە ئارامی و دوور لە هاوێنەی رۆژنامەنووسان بژیت.