لە عێراق گای باڵدار دۆزرایەوە

:: PM:12:22:20/09/2025 ‌
لە عێراق دۆزینەوەی گەورەترین گای باڵدار كە مێژووەكەی بۆ شارستانیی ئاشووری دەگەڕێتەوە دۆزرایەوە.

وەزیری رۆشنبیری عێراق رای گەیاند، لە كنە و پشكنینی  تیمی شوێنەواری عێراقی و ئەڵمانی لە ناوچەی شوێنەواریی گردی نەبی یونس لە مووسڵ، گا باڵدارەكە لە دەروازەی سەرەكیی كۆشكی پاشای ئاشووری ئیسار حەدۆن دەڕازێنێتەوە.

ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزیری رۆشنبیری عێراق رای گەیاند: ئەو گا باڵدارە بەهایەكی گەورەی مێژوویی و شوێنەوارییە بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوە كردووە، لە كاتی هەڵكەندنی شوێنەوارەكە، گای تری باڵدار بە قەبارەی بچووكتر دۆزراوەتەوە، كە ئاستی بەرفروانی هۆڵی عەرشی دەوڵەتی ئاشووری دەردەخات و بەشێكی گرنگی مێژووی عێراقە.

كۆشكی فەرمانڕەوای ئاشوورییەكان، چەندان هۆڵ و راڕەو لە خۆ دەگرێت كە بە پەیكەری گەورە رازێنراونەتەوە، دوو گای باڵداری گەورە لە دەروازە سەرەكییەكانی كۆشك دانراون.



وشە - سۆران عەزیز