میدیاكانی توركیا گیان له‌ده‌ستدانی گۆرانیبێژكی دیاری ئه‌و وڵاته‌یان له رووداوێكی كاره‌ساتاویدا بڵاو كردووه‌ته‌وه. هه‌ندێك به خۆكوژی باس ده‌كه‌ن و كوڕه‌كه‌یشی ده‌ڵێت، رووداوێكی ئاسایی بووه و مردنه‌كه‌ی پێوه‌ندیی به خۆكوشتنه‌وه نه‌بووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌وڵه‌كه‌ی له میدیاكانی توركیا وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "گولو" كه یه‌ك له خاتوونه گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی توركیایه، دوێنێ له ناو شوقه‌كه‌ی خۆی له به‌رده‌م منداڵ و هاوڕێیه‌كی، بووراوه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ست دا. دوای مردنی به‌شێك له میدیاكان باسیان له خۆكوشتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان كردووه، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ منداڵ و هاوڕێكه‌ی ده‌نگۆكه‌یان ره‌ت كرده‌وه و به رووداوێكی ئاسایی باسیان كرد.
گولو كه له‌دایكبووی ساڵی 1973ی له گه‌ڕه‌كی بیوگلوی شاری ئیستانبوڵه، ده‌ستپێكی كاره هونه‌رییه‌كانی له ساڵی 1988ه‌وه ده‌ست پێ كردووه و له بواری موزیكی ئه‌ره‌بیسك و گۆرانیی كلاسیك‌دا، یه‌ك له گۆرانیبێژه زۆر ناوداره‌كانی توركیایه.
له‌باره‌ی مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوره‌كه‌ی بۆ میدیاكانی توركیا رای گه‌یاند، رووداوه‌كه بۆ ئه‌وان كاره‌ساتاوی بووه، به‌ڵام مرنێكی ئاسایی بووه، كاتێك دایكی له‌سه‌ر دیواری شوقه‌كه‌یان دانیشتبوو، له ناكاودا بوورایه‌وه و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، له‌گه‌ل گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دابوو.