شەوی رابردوو لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی لبنان بۆ ساڵی 2025، تاجی خستە سەر بێرلا حەرب /22 ساڵ/ و وەك شاجوانی 2025 ی لبنان. رێوڕەسمەكەیش بە چاودێریی وەزارەتی گەشتوگوزاری لبنان بەڕێوەچوو.
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، شەوی رابردوو لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی بۆ ساڵی 2025 لە رێوڕەسمێكدا، تاجی شاجوانی 2025ی خستە سەر بێرلا حەرب. ئەوە لە كاتێكدا 16 كچی جوانی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە رێوڕەسمەكە كردبوو.
لەبارەی لیژنەكەوە ئاماژە دراوە، لیژنەكە لە لۆراخازن لحود وەزیری گەشتوگوزاری لبنان، بۆلا یەعقووبیان ئەندامی پەرلەمانی لبنان، نیكۆلا جبران دیزاینەر، ئیبراهیم مەعلووف موزیكوان، بەسام فەتووح پسپۆری بواری جوانكاری، ئۆبال سوشاتا شاجواتی 2025ی تایلەندی پێكهاتبوون.
هەروەها هێڵدا خەلیفەی راگەیاندكار رێوڕەسمەكەی بەڕێ دەبرد كە ماوەی 20 ساڵ ئەو رێوڕەسمانە بەڕێوە دەبات. هاوكان خاتوونە هونەرمەند نانسی عەجرەم میوانی رێوڕەسمەكە بوو و بە چەندان گۆرانی بەشداریی كرد.
لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا لیژنەی دادوەر، پلەی چوارەمی دایە سارە سەماحە، هەروەها پلەی سێیەم درایە یاسمینا حلبی، پلەی دووەمیش درایە كارلا دحدح. دواتریش ساندی عید بە جواترین پێكەنین هاتە هەڵبژاردن.