كۆتایی مانگ ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت

:: PM:01:52:07/10/2025 ‌
بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە، 12مین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە بچێت، لە ماراسۆنەكەدا دەیان یاریزانی بیانی بەشداریی تێدا دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تشرینی یەكەم، محەمەد ناجیح یاریزانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

زیاتر گوتی، ئەو ماراسۆنە یەكێكە لە مارسۆنە گەورەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە بەشێوەیەكی ستاندارد بەڕێوە دەچێت.

هاوكات گرووپی ماراسۆنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو دووبارەبوونەوەی ئەو دیمانانە، بە هەموومان لە ڕۆژی 31ـی تشرینی یەكەم بەشداریی 12مین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بكەین.

دوازدەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت، راكردنی نێودەوڵەتی بەمشێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن.
42,195 كیلۆمەتر
12 كیلۆمەتر
2 كیلۆمەتر
بۆ بەشداریكردن دەتوانن لەم لینكەی خوارەوە ناوتان تۆمار بكەن

https://forms.gle/iSaSgACbG6rHNPBZ9



وشە - رامیار جەواد