باس له‌وه ده‌كرێ 90%ی كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی دوو ساڵی جه‌نگ وێران بووه و قه‌باره‌ی داروپه‌ردوو و پاشماوه‌ی رووخاوی شاره‌كه، ده‌گاته 50 ملیۆن تۆن.
یه‌حیا سیراج سه‌رۆكی شاره‌وانیی غه‌زه ئاشكرای كرد، قه‌باره‌ی زیانه‌كان یه‌كجار زۆره و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ته‌نیا بیر و تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، ئه‌وا پێویستیان به 100 هه‌زار تۆن چیمه‌نتۆ هه‌یه.
هاوكات گوته‌بێژی شاره‌وانیی غه‌زه ئاماژه‌ی داوه كه 90% له شه‌قامه‌كانی غه‌زه وێران بوون و به بێ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی داروپه‌ردوو و پاشماوه‌كان ببه‌ن. ئه‌و قه‌باره‌ی ئه‌و پاشماوه‌ی باڵه‌خانانه‌ی به 50 ملیۆن تۆن ناو بردووه
جێی باسه دوێنێ دووشه‌م له شه‌رم شێخی میسر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له رێبه‌رانی وڵاتانی دنیا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆك كۆماری توركیا، رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌زه واژوو كرا و كۆتایی به جه‌نگ هات.
به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه سه‌رووی 170 هه‌زار كه‌س بریندار بوون و زیاتر له 67 هه‌زار فه‌له‌ستینی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار جوو كوژران.