شارەزایەکی كەشناسی بڵاوی كردەوە، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلی فراوانی باران و هەورەبرووسكە روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ شەموو، 18ی ئۆكتۆبەری 2025، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، كە یەكەم حاڵەتی فراوانی باران و هەورەبرووسكە روو لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەكات، كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست دەبێت.
هەروەها دووپاتی كردەوە، شەپۆلەكە لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەتوانرێ هێزەکەی دیاری بكرێت و ئەگەری گۆڕانكاری تێیدا هەیە بۆیە ناتوانرێ پێشبینی هێزەكەی بكرێ.
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەیش كرد، بەهیچ شێوەیەك لە ئێستەوە ناتوانرێ بڕی باران بەهۆی ناجێگیری دیاری بكرێت، بۆیە هەر كەشناسێك بڕەكەی دیاری بكات راست نییە.