ئەمڕۆ رۆژی جیهانی سینگڵانە

:: AM:09:19:11/11/2025 ‌
رۆژی جیهانی سینگڵان بۆنەیەكی ساڵانەیە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە، لە 11ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك ئاهەنگ دێتە گێڕان و ئەو یادە دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی تشرینی دووەم، رۆژی جیهانی سینگڵانە، ساڵانە ئەو یادە دەكرێتەوە، ئەم نەریتە لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی رابردوو لە ناو گەنجانی چینیدا دەستی پێ كرد، بەتایبەتی لە زانكۆكان، كاتێك كەسانی سینگڵ بڕیاریان دا لەم رۆژەدا ئاهەنگی تایبەت بگێڕن بۆ تەنیایی خۆیان.

رۆژی 11/11 بە ژمارە دووبارەبووەكانیەوە كە سەرجەمیان تاكن، هێمای كەسانی سینگڵە واتە تاكەكەسێك، ئەم رۆژە بەخێرایی بووە جێی بایەخ و گۆڕا بۆ دیاردەیەكی بەناوبانگی بەرفراوان.

هەروەها ئاهەنگ دەگێڕدرێت بۆ یەكێك لە گەورەترین بۆنەی بازاڕكردن لە سەرانسەری دنیادا.

ئەم رۆژە بەشێوەیەكی بەرفراوان وەك گەورەترین فێستیڤاڵی بازرگانیی ئەلیكترۆنی لە دنیادا ناسراوە.

رۆژەكە سەرنجی كۆمپانیا بازرگانییە گەورەكان و پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییەكانی بۆ ئەوە راكێشا كە بیكەنە دەرفەت، بۆ زیادكردنی فرۆشیان لە ڕێگەی داشكاندن و ئۆفەری سەرنجڕاكێشەوە.




وشە - رامیار جەواد