لە رووداوێكی سەیروسەمەرەدا لە توركیا، بەهۆی قاقای پێكەنینی تاوانبارێكی هەڵاتوو كە حوكمی 33 ساڵ گرتنی بەسەردا سەپێنرابوو، پۆلیسی ئەو وڵاتە ماوەیەكی زۆرە بەدوایدا دەگەڕێن تا بیگرن، كەچی بەو پێكەنینە شوێنەكەیان ئاشكرا كردووە و تاوانبارەكە بەئاسانی گیرا.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 17ی تشرینی دووەم، لە میدیاكانی توركیای وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، ئەو تاوانبارە كە ناوی "ئێم- ئەی"یە و ماوەیەكی زۆرە بەهۆی تاوانەكانیانە حوكمی 33 ساڵ گرتنی بەسەردا سەپێنرابوو و تاوانبارەكەیش هەڵاتبوو، ماوەیەكی زۆرە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن و نەیانتوانیوە حەشارگەكەی ئاشكرا بكەن، كەچی لە گەڕانێكدا و بەهۆی قاقای پێكەنینی تاوانبارەكە، توانیویانە شوێنەكەی ئاشكرا بكەن و بەئاسانی بیگرن.
میدیاكان وا باسی رووداوەكە دەكەن وەك ئەوەی لە فیلمێكی كۆمیدیی سینەماییدا رووی دابێت. پۆلیسی توركیا لە شاری ئایدن كە ماوەیەكی زۆرە لە نزیكی ماڵی تاوانبارەكە بەدوایدا دەگەڕان، لەم شەوانەدا دوو پۆلیس لەو شوێنەدا بوون و یەكیان نوكتەی بۆ هاوڕێكەی دەگێڕایەوە، دیارە تاوانبارەكەیش حەشارگەكەی لەو شوێنە بووە و گوێی لە نوكتەكە بووە، بۆیە بەهۆی قاقای پێكەنینی بەو نوكتەیە شوێنەكەی ئاشكرا كراوە، بۆیە پۆلیس زۆر بەئاسانی توانیان بیگرن.
دواتریش دەڵێن بەبێ رووبەڕووبوونەوە، بەئاسانی گرتوویانە و لە دەزگەی ئاسایش رێوشوێنی گواستنەوەی بۆ گرتووخانە دەست پێ كردووە، بەوەیش چیرۆكی گەشتی هەڵاتنی تاوانبارەكە و گەڕانی پۆلیس بەدوایدا بەكۆتا هات.