دوو كۆتربازی جیهانی یەكتریان بینی

:: PM:02:21:23/11/2025 ‌
شەوی رابردوو بۆ كۆتربازەكانی دنیا شەوێكی مێژوویی بوو، بە گوتەی خۆیان دوو كۆتربازی جیهانی یەكتریان بینیوە، ئەوەیش 10 ساڵ جارێك روو دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تشرینی دووەم، یونس مام حوسێن ئەندامی كۆمەڵەی كۆتربازانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوێنێ‌ و بەدیاریكراوی ئەو هەواڵەی ئارەزوومەندانی كۆتر چاوەڕوانی بوون گەیشت.

زیاتر گوتی، خاتوو لیلا سیكۆرا كۆترە پێشبڕكێكاری جیهانی، سەردانی كۆتربازی جیهانی جیرارد كوپمانی كرد.

باسی لەوەش كرد، بەیەكگەیشتنی ئەو دوو كەسایەتییە و دیداریان گرنگە، چونكە ئەوان خاوەن چەند كۆترێكی دەگمەنی جیهانین و نرخەكەیان لە سەرووی ملیۆن دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دەشڵێت، دیداری خاتوو لیلا سیكۆرا، ڕۆژێكی سوپەری لەگەڵ جیرارد كوپمان و گفتوگۆكەیان بۆ داهاتوو زۆر گرنگە، چونكە دڵنیاین كە 10 ساڵە پێشبركێی جیهانی ئەنجام نەدراوە، دیارە ئەو پێشبڕكێیە رێكدەخات. 











وشە - رامیار جەواد