لە چیندا رۆبۆت رۆڵی پۆلیسی هاتوچۆ دەگێڕێت

:: PM:03:32:08/12/2025 ‌
لە سەرەتای دیسێمبەردا، چین یەكەمین رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤی بۆ پۆلیسی هاتوچۆ لە شاری هانچگۆ خستە كارەوە، ئەویش لە رێگەی دەزگەی تەكنەلۆجیای ئەو وڵاتە، داهێنانی بۆ كراوە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، ئەو رۆبۆتەی هاوشێوەی مرۆڤ كە چین دروستی كردووە و رۆڵی پۆلیسی هاتوچۆ دەبێنێت، ناوی "هانگشینگ 1"یان لێ ناوە و بە پاڵپشتیی ژیریی دەستكرد دەجووڵێتەوە. ئەو رۆبۆتە دەتوانێ هەمان ئەو جووڵانە بكات كە پۆلیسی هاتوچۆی ئاسایی دەیكات، وەك ئاماژەكانی وەستان و رۆیشتن.

باس لەوە كراوە كە ئەو رۆبۆتە بەهەمانشێوە تەواوی سەرپێچییەكان دەزانێ، وەك كڵاو لەسەرنان یان وەستان لە شوێنی قەدەغەكراو، یاخۆ تێپەڕینی كەسانێك لەسەر هێڵی هاتوچۆ، بۆ هەموو ئەوانەیش دەنگی ئاگاداری "فیكە" دەردەهێنێت.

درێژایی ئەو رۆبۆتە مەترێك و 80 سانتیمەترە، بۆ تەواوی ئەركەكانی پۆلیسی هاتوچۆ بەرمەجە كراوە، وەك ئاماژەی وەستان، رۆیشتن، چاوەڕێكردن و بۆ هەموو ئەوانەیش بەهەمانشێوە دەنگی ئاگاداركردنەوە بەكار دەهێنێت.

بۆ یەكەمین جارێك ئەو رۆبۆتە لەسەر شەقامەكانی شاری هانچگۆ لە رۆژهەڵاتی چین ئەزموون كرا و سەركەوتنی بەدەست هێنا. ئەو شارەیش زیاتر لە 12 ملیۆن كەس تێیدا دەژین. چاوەڕێ دەكرێ ئەو ئەزموونە تەواوی شارەكانی ئەو وڵاتە بگرێتەوە.
 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د