ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران كه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێ كردووه، تا پێنجشه‌م و له هه‌ندێك شوێنی كوردستان تا هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت. له سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی تری باران روو له كوردستان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران، پله‌كانی گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و كه‌شوهه‌وای كوردستان له هه‌فته‌ی داهاتوودا له چاو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تێیداین ساردتر ده‌بێت.
باران و به‌فر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه. له زۆربه‌ی پارێزگاكانی باكوری كوردستان به‌فر باریوه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌فر باریوه، له شوێنه‌كانی تر دابارین به‌شێوه‌ی باران بووه. له ناوچه به‌رزاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به تایبه‌تی له سنووری حاجی ئۆمه‌ران، كه‌مێك به‌فر باریوه و له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كه‌كان به رێژه‌ی گونجاو باران باریوه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، له هه‌فته‌ی داهاتوو لە رۆژی سێشەمەوە شه‌پۆلێكی باران هه‌موو كوردستان دەگرێتەوە، پله‌كانی گه‌رماش دادەبەزن. بۆ نموونه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژدا له 10 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕ ناكات، له شه‌ویشدا تا سێ پله سه‌رووی سفری سیلیزی داده‌به‌زێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گاته ژێر سفری سیلیزی.
به‌پێی دواین ئامار تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، كۆی ئه‌و بارانه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر باریوه، گه‌یشتووه‌ته 105 ملم، له سلێمانی 149 ملم و له دهۆك 81 ملم باران باریوه. له هه‌ڵه‌بجه 72 ملم و له كه‌ركووك 70 ملم باریوه.