لە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و تالاڤێرا لە قۆناغی 32ـی جامی پاشای ئیسپانیا، جارێكی تر (Visit Kurdistan) لە یارییەكە و یاریگەیەكی تر دەدرەوشایەوە، هاوكات لە یاریی نێوان (گوادالاخارا و بەرشەلۆنە (Visit Kurdistan) بووە دروشمی هاندەرانی یاریگە، ئەوەیش دوای دوو ساڵ لە كۆبوونەوە و دروستكردنی پێوەندی لەگەڵ دامەزراوەكانی ئیسپانیا، كارەكان چوونە بواری جێبەجێكردنەوە.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا، هەنگاوێكی گرنگی تری نا لە گۆڕەپانی وەرزشی و بووژانەوەی كەرتی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان و بە نێودەوڵەتیكردن و ناساندنی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی پڕۆژەی (Visit Kurdistan) لە یاریگەكانی ئیسپانیا و لە جامی پاشای ئیسپانیا و لە یاریی نێوان (گوادالاخارا و بەرشەلۆنە).
شەوی رابردووش لە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و تالاڤێرا لە قۆناغی 32ـی جامی پاشای ئیسپانیا، جارێكی تر (Visit Kurdistan) لە یارییەكە و یاریگەیەكی تر دەدرەوشایەوە، كە ملیۆنان كەس لە 184 وڵاتی دنیاوە بینەری یارییەكە دەكەن.
ئەمە هەوڵێكە بە ڕاكێشانی دەیان هەزار گەشتیار لە ئیسپانیا و دنیا بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پڕۆژەی (Visit Kurdistan) ئەمە جگە لە ناساندنی ناوی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە.
ئەوەیش دەڵێت كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا بە پاڵپشتی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، لە دوای دوو ساڵ كاركردنی بەردەوام، دڵخۆش بوون بەوەی كارەكانی نوێنەرایەتییەكەیان لەگەڵ دامەزراوەكانی ئیسپانیا لە كۆبوونەوە و جووڵەكان بۆ خزمەتی هەرێمی كوردستان، چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.