ئاشكراكردنی گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە بۆ زیاتر لە سێ هەزار بەرلە ئێستە دەگەڕێتەوە

:: AM:10:30:20/12/2025 ‌
تیمێكی شوێنەواری لە ستۆكلەند، شوێنێكی زۆر ناوازەیان دۆزییەوە كە لە گۆڕێكی بەكۆمەڵ خۆی دەبینێتەوە، وەك باس دەكرێت تەمەنی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەكە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ بەرلە ئێستە دەگەڕێتەوە.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ شەموو 20ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، لە كاتی كاركردنی تیمێكی شوێنەواری لە ستۆكلەند، كۆمپانیای "گارد ئەركیۆبۆجی، لە گردێكی شوێنەواریدا گۆڕێكی بە كۆمەڵیان ئاشكرا كردووە، وەك زانایانی بوارەكە ئاماژەی پێ دەكەن، تەمەنی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵە بۆ سێ هەزار و 300 ساڵ بەرلە ئێستە دەگەڕێتەوە و پرووسكی هەشت تەرمی سووتاویان تێدا دۆزیوەتەوە.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە گردە شوێنەوارییە بۆ سەردەمی برۆنزی دەگەڕێتەوە و سەتان ساڵ دەسەڵاتیان لەو ناوچەیە هەبووە. 

تۆماس مۆیر زانای شوێنەوار گوتی، پێدەچێ لەو سەردەمەدا كە برسێتییەكی زۆر لە ئارادا بووە، بۆیە خەڵك بەهۆی كارەساتەكان بە ژمارەی زۆر دەمردن و ئەوانیش ژمارەیەك تەرمیان پێكەوە دەناشت، ئەوەیش خراپترین قۆناغی ژیانیان بەو شێوەیە بووە

كۆمپانیای "گارد ئاركیۆلۆجی" لە كارەكەیدا پرووسكی سووتاوی بەلای كەمەوە هەشت تەرمیان لەناو ئەو گردە و بەشێوەی گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزیوەتەوە، كاتەكەیشی بۆ ساڵەكانی 1287 تا 1439ی پێش زانین دەگەڕێتەوە. واتە بەلای كەمەوە سێ هەزار ساڵ بەرلە ئێستە تەرمەكان لەو شوێنە نێژراون و سووتێنراون.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د