له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا منداڵێك له دایك بووه كه كێشی نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆگرامه، ئه‌وه‌یش دیارده‌یه‌كی نامۆیه كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له دایك ده‌بن، كێشیان نیوه‌ی ئه‌و كێشه‌یه، بۆیه ته‌نانه‌ت دایكیشی به‌بینینی منداڵه‌كه‌ی به‌و كێشه زۆره تووشی شۆك بووه.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "دایڵی مێڵ"ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، دایكێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی كه له بواری چاودێریی سه‌گ كار ده‌كات، منداڵێكی بووه كه كێشی 5.74 كیلۆگرام بووه و به له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی به‌و كێشه زۆره، تووشی شۆك بووه و ده‌ڵێت، منداڵه‌كه‌م "كانیۆن" كێشی بارته‌قای تۆپێكی بۆلینگه، بۆیه به دیارده‌یه‌كی نامۆ ته‌ماشا ده‌كرێت.
دایكه‌كه بۆ میدیاكان گوتوویه‌تی، پێشتریش كه له سكمدا بووه، هه‌ستم كردووه كۆرپه‌ڵه‌كه‌م قورسه، به‌ڵام بڕوام نه‌ده‌كرد كێشی به‌و جۆره بێت كه بگاته نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆگرام، ئێسته‌یش كه ته‌ماشای ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت منداڵێكی سێ مانگییه، كه هه‌ڵیده‌گرم زیاتر هه‌ست به قورسییه‌كه‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵام زۆر جوانه و به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته‌به‌ر دڵان.
ئه‌و منداڵه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌رلینگتن له تێكساس له دایك بووه و پزیشكانیش ده‌ڵێن، له‌دایكبوونێكی ده‌گمه‌نه، چونكه ئه‌و منداڵانه‌ی له دایك ده‌بن، كێشیان له نێوان دوو كیلۆ و نیو تا سێ و نیو كیلۆیه، بۆیه ئێمه‌یش به‌و كێشه زۆره تووشی شۆك بووین.