هەینی و شەمووی داهاتوو بارانە

:: PM:10:45:07/01/2026 ‌

ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین و سەرما زۆر زیاترە، بەتایبەتی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئاماژە دەكەن كە رۆژانی هەینی و شەمووی داهاتوو كەشوهەوایەكی باراناوی باڵ بەسەر عێراقدا دەكێشێت، بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان و باكور و ناوەڕاستی عێراق بارانی بەخوڕ دەبێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی كەشناسی و چاودێریی بوومەڵەرزەی عێراقی، رێژەی باران لەو رۆژانە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق زیاترە بە بەراورد بە پارێزگاكانی باشوور، هەروەها پێشبینیی بارینی بەفر لە بەرزاییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكرێت.

دەستەكە دووپاتی كردەوە كە لە رۆژی یەكشەم و دووشەم لەگەڵ بوونی هەور بە ئاسمانی هەرێم و باكور، بەڵام دۆخەكە سەقامگیر دەبێت و لە شەوی دووشەم لەسەر سێشەمی داهاتوو جارێكی تر دەبێتەوە باران و ماوەی چەند رۆژێك دەبارێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل