كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجی كۆتایی بە قژبڕینی خراپ و سەردانیكردنی سەرتاشخانەكان دەهێنێت، ئامێرێكی دروست كردووە كە خۆی وەك سەرتاشێكی پڕۆفیشناڵ كار دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم 13ی کانوونی دووەمی 2026، لەمیانی پێشانگە ئەلیكترۆنییەكان (CES) لە لاس ڤێگاس لە ئەمەریکا، كۆمپانیای (GLYDE) یەكەم ئامێرى زیرەكی جیهانیی بۆ قژبڕین نمایش كرد.
ئامێرەكە پشت بە تەكنەلۆجیای "ڕاهێنەری قژبڕین" دەبەستێت كە بە ژیریی دەسكرد كار دەكات، لەگەڵ تایبەتمەندیی "تێكەڵكردنی ئۆتۆماتیكی" (Auto-Fade).
شێوازی كاركردنی:
بەكارهێنەر لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێكەوە لە مۆبایلەكەی مۆدێلی قژەكە دیاری دەكات، دواتر ئامێرەکە بەسەر سەریدا دەهێنێت و خۆی بەپێی نەخشەكە قوڵیی بڕینەكە دەگۆڕێت و جووڵەی دەست و گۆشەی سەر دەخوێنێتەوە، بزوێنەرە ناوخۆییەكان دڵنیایی دەدەن كە قژەكە بەپێی دیزاینەكە دەبڕدرێت.
بۆ سەلامەتی، بەكارهێنەر دەبێت قایشێكی تایبەت (عەسابة) لەسەر بكات وەك خاڵی وەرچەرخان، ئەگەر جووڵەی هەڵە بكرێت یان گۆشەكە بگۆڕێت، دەستبەجێ شیلەكان دەكشێنەوە.
بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا، ئەم ئامێرە بە نرخی نزیکەی 150 دۆلار بکەوێتە بازاڕەوە.