بەپێی نوێترین پۆڵێنكردنی ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراقی هێشتا لە ڕیزبەندی كۆتایی پاسپۆرتە جیهانی و عەرەبییەكانە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 20 دێت.
(Henley Passport Index) بۆ ساڵی 2026، ریزبەندی پاسپۆرتی وڵاتانی دنیای بڵاو كردەوە، پاسپۆرتی عێراقی لە ڕووی ئازادیی جووڵە و گەشتكردنەوە یەكێكە لە لاوازترینەكان و لە پلەی 20ی وڵاتانی عەرەبیدایە، بەمەش تەنیا یەك پلە لەپێش پاسپۆرتی سووریاوەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، وڵاتانی كەنداو پێشەنگی بەهێزترین پاسپۆرتە عەرەبییەكانن، كە ئیمارات بە پلەی یەكەم، قەتەر بە پلەی دووەم، كوەیت بە پلەی سێیەم، سعوودیە بە پلەی چوارەم، بەحرێن بە پلەی پێنجشەم و لە بەشی كۆتایی و لاوازترین پاسپۆرتەكاندا سوودان لە پلەی 15، لیبیا 16، فەڵەستین 17، سۆماڵ 18 و یەمەن لە پلەی 19 دێت و ئینجا عێراق لە پلەی 20ـەم دێت، ئەوەی كەوتووەتە دوای عێراق تەنیا سووریایە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لەماوەی چەندان ساڵی ڕابردوویشدا، عێراق هەر لە پلەی دواوەی ریزبەندی پاسپۆرتەكان بووە و هیچ پێشكەوتنێكی بەخۆیەوە نەبینیوە.