كۆمپانیایەكی سویدی بە سوودوەرگرتن لە زیرەكیی قەلەڕەشەكان، شەقامەكان لە پاشماوەی جگەرە خاوێن دەكاتەوە.
كۆمپانیای كۆرڤیدی سویدی كە تایبەتە بە خاوێنكردنەوەی شەقامەكان، لە رێگەی پێدانی خواردنەوە، قەلەڕەشەكان بۆ ئەوە ئاراستە دەكات كە پاشماوەی جگەرە و خاشاكی تر كۆ بكەنەوە.
بیرۆكەكە هیچ جۆرە راهێنان و زۆرلێكردنێكی تێدا نییە، بەڵكو تەنیا پشتبەستووە بە زیرەكیی سروشتیی قەلەڕەشەكان، پاش تاقیكردنەوەی بیرۆكەكە لە نزیك شاری ستۆكهۆڵم، سەرنج درا قەلەڕەشەكان فێری میكانیزمەكە بوون.
بەگوێرەی ئامارەكان، پاشماوەی جگەرە، دیارترین هۆكاری پیسكەری ژینگەیە لە ستۆكهۆڵم و پاككردنەوەی تێچوویەكی زۆری هەیە، لە ئەگەری سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە، رێژەی 75%ی تێچووی پاككردنەوەی شارەكە كەم دەبێتەوە.