توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرای كردووە كە لە ساڵی 2032، ڕەنگە بەریەككەوتنی ئەستێرە و مانگ روو بدات كە ڕووداوێكی دەگمەنە و مەترسییەكی گەورەی لێ دەكەوێتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە لەسەر پلاتفۆرمی
arXiv بڵاوكراوەتەوە، ئەگەری بەریەككەوتنی ئەو ئەستێرە بچووكە ناسراوە بە 2024 YR4 لەگەڵ مانگدا نزیكەی 4%ە لە 22ی كانوونی دووەمی 2032 روو دەدات.
هەرچەندە ئەم ڕێژەیە هێشتا زۆر، بەڵام بەسە بۆ ئەوەی زانایان و دەزگاكانی بۆشایی ئاسمان هان بدات بۆ ئامادەكاری و توێژینەوەی زیاتر.
ئەگەر پێكدادانەكە ڕووبدات، ئەوا ئەو ئەستێرە بچووكە كە تیرەكەی نزیكەی 60 مەتر مەزەندە دەكرێت، وزەی هاوتای چەكێكی گەرمی ئەتۆمی قەبارە مامناوەند بڵاودەكاتەوە، ئەمەش وا دەكات شەش هێندە بەهێزتر بێت لە دوایین كاریگەریی گەورە كە لە ساڵی 2013دا لەسەر ڕووی مانگ تۆماركرابوو.
ئەم كاریگەرییە دەبێتە هۆی هەڵمكردنی بڕێكی زۆر لە بەردەكان و دروستكردنی پلازمایەك كە بە ڕوونی لە ناوچەیەكی فراوانی زەویەوە دیار دەبێت، بەتایبەتی بەسەر زەریای هێمن، كە لەوێ لە تاریكترین ئاستیدا دەبێت.