سەرەڕای ئەو پێشكەوتنە بەرچاوانەی كە مۆبایلە ئەندرۆیدەكان لە كاراییدا ئەنجامیان داوە، چ لە ڕووی پرۆسێسەری خێراتر، كامێرای پێشكەوتوو، یان تەنانەت شاشەی تاودان، تەمەنی پاترییەكە وەك نیگەرانییەكی بەردەوام بۆ زۆرێك لە بەكارهێنەران دەمێنێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی كارایی بە تێپەڕبوونی كات.
ئەگەر
پاتریەكە هێشتا باش بێت و لە خوار 80% دابەزیبێت، زۆرجار كێشەكە لە پاتریەكەدا نییە، بەڵكو لە هەندێك ڕێكخستندایە كە دەتوانرێت بە ئاسانی ڕێكبخرێت.
شاشەی Always-On Display بكوژێنەرەوە
لە كاتێكدا ئەم تایبەتمەندییە بەسوودە بۆ پیشاندانی كات و ئاگاداركردنەوەكان بەبێ ئەوەی قفڵی مۆبایلەكەت بكەیتەوە، بەڵام بە بەردەوامی كارەبا بەكاردەهێنێت، تەنانەت لەسەر شاشەكانی AMOLED كە بۆ كەمكردنەوەی ئەم بەكارهێنانە دروستكراون.
چالاككردنی دۆخی تاریك
دۆخی تاریك یەكێكە لە بژاردە كاریگەرەكان بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پاتری، بەتایبەتی لەسەر ئەو مۆبایلانەی شاشەی AMOLED یان هەیە، چونكە بە شێوەیەكی كاریگەر پێكسڵە ڕەشەكان دەكوژێنێتەوە،جگە لە پاشەكەوتكردنی هێز، ئەم دۆخە ئاسوودەترە بۆ چاو، بەتایبەت لە ڕووناكی كەمدا.
ڕێكخستنی چالاكیی ئاپ
مۆبایلەكەت بەردەوام چەندان ئاپی بەڕێوەدەبات كە ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری شوێن، یان ئاگاداركردنەوە دەنێرن بەبەردەوامی، زۆربەیان پێویست ناكات بەردەوام كار بكەن.
گۆڕینی لە 5G بۆ 4G
سەرەڕای ئەو خێراییە بەرزانەی كە تۆڕەكانی 5G پێشكەشی دەكەن، بەڵام هێزێكی زیاتر بەكاردەهێنن، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە ڕووماڵیان لاوازە، چونكە مۆبایلەكە بەردەوام لە نێوان تۆڕەكاندا دەگۆڕێت، لە بەرانبەردا 4G كارایییەكی نایاب پێشكەش دەكات بۆ گەڕان بە ئینتەرنێت و پەخشی ڤیدیۆی ڕوونی بەرز لەگەڵ بەكارهێنانی كارەبای كەمتر.