شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، تا رۆژی دووشەم نمەباران لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەردەوام دەبێت، دواتر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شەپۆلێكی باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ماردین شێخ سەلام، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی كورتخایەنی باران كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاستە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەتایبەت دهۆك و دەوروبەری و دواتر بۆ سبەی بەشی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە و تا سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
روونیشی كردووەتەوە، ناوچەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، كەركووك، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان ئەگەری باران لاواز دەبێت و نمەنمە دەبێت، بە تایبەت سلێمانی ئەگەری نمەبارانی زۆرە.
پیشبینی كردووە، ئاسمان خۆڵبارینی هەبێت لەگەڵ باران بارینەكەدا بەشێوەی لاواز.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە ڕۆژی دووشەم دووبارە شەپۆلێكی نوێی باران ناوچەكان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت.