ناوەندی فەلەكناسی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند كە بینینی مانگ لە ڕۆژی سێشەم 17ی شوبات مەحاڵە، بۆیە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەوێتە 19ی شوبات.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەر وڵاتێكی ئیسلامی ئەگەر 18ی مانگ وەك رەمەزان دیاری بكات، ئەوە پشتی بە بینینی مانگ نەبەستاوە، بەڵكو لەسەر بنەمای حساباتی فەلەكی یان تەواوبوونی مانگی شەعبان بە 30 رۆژ بووە.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە بەو هۆیە ئەمساڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی چوارشەم 18ی شوبات بە درێژكراوەی مانگی شەعبان دادەنرێت، هەروەها رۆژی پێنجشەم رێكەوتی 19/2/2026 دەكرێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.