مۆبایلە نوێیەكانی زنجیرەی گالاكسی ئێس 26ی سامسۆنگ یەكەم مۆبایلە كە تایبەتمەندی پێشكەوتووی دۆزینەوەی ساختەكاری گووگڵ وەربگرن، ئەمەش هەنگاوێكە ئاسایش و نهێنی بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید بەرز دەكاتەوە.
بەپێی ئاژانسی
ئەندرۆیدی ئۆتۆریتی، ژمارەی مۆدێلەكانی زنجیرەی گالاكسی ئێس 26 لە وەشانێكی ئەپی Phone by Google بینراوە، لەگەڵ ئاماژەدان بە ناوی كۆدی Sharpie كە گووگڵ بۆ تایبەتمەندی "دۆزینەوەی ساختەكاری" بەكاریدەهێنێت. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات كە ئاگاداركردنەوەیەكی خێرا وەربگرن كاتێك پێوەندییان پێدەگات كە گومانی ساختەكارییان لەسەرە.
ئەم تایبەتمەندییە لەسەر مۆبایلەكانی Pixel بە دوو شێوە كاردەكات. مۆدێلەكانی Pixel 9 و دواتر پشت بە مۆدێلی Gemini Nano دەبەستن كە ڕاستەوخۆ لەسەر ئامێرەكە كاردەكات، لەكاتێكدا مۆدێلە كۆنەكان ئەو تایبەتمەندییەی تێدا نییە.