ئەپڵ هێزی پاتری ئایفۆن دوو هێندە بەرز دەكاتەوە

:: PM:07:44:07/02/2026 ‌
پاتری ئایفۆن بەردەوامە لە چەسپاندنی پێگەی خۆی وەك باشترین تا ئێستە لە ڕووی تەمەنی پاترییەوە، ئێستە ئەپڵ خۆی ئامادە دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرزتر لەگەڵ نەوەی داهاتووی ئەم مۆبایلەكانی.

مۆبایلی ئایفۆن 17 پرۆ ماكسی كۆمپانیای ئەپڵ لەم دواییانەدا نازناوی باشترین مۆبایلی زیرەكی بەدەستهێنا لە ڕووی تەمەنی پاترییەوە، ئەمەش دوای بەراوردێك كە لەلایەن كۆمپانیای CNET ئەنجامدرا كە 34 مۆبایلی زیرەكی لە جۆری جیاواز لەخۆگرتبوو.

پێشبینی دەكرێت مۆدێلی داهاتووی ئەپڵ توانای پاترییەكەی نزیكەی پێنج هەزار  میلی ئەمپێر بێت بۆ ئەو مۆدێلانەی كە شوێنی سیمكارتیان هەیە، هەروەها نزیكەی پێنج هەزار و 200 میلی ئەمپێر بۆ ئەو مۆدێلانەی كە تەنیا پشتگیری لە سیمكارتی ئەلیكترۆنی دەكەن.

لە كاتێكدا ڕەنگە ئەم زیادبوونە لە ڕووی ژمارەوە گرنگ نەبێت، بەڵام تاقیكردنەوەی پاتری CNET سەروەری ئەپڵی نیشان دا.

پێشبینی دەكرێت زنجیرەی ئایفۆن 18 سوود لە چیپی نوێی A20 Pro وەربگرێت، كە پێشبینی دەكرێت بەهۆی پرۆسەی پێشكەوتووی لە هەموو كاتێك زیاتر وزە بەكاربهێنێت.

تەمەنی پاتری یەكێكە لە گرنگترین تایبەتمەندییەكان بۆ بەكارهێنەری ئاسایی و پێدەچێت ئەپڵ پلانی هەبێت بەردەوام بێت لە گەیاندنی بە تەواوی ئەوەی بەكارهێنەران دەیانەوێت.



وشە - وشه‌