هاتوچۆی سلێمانی رێنوێنی بۆ شۆفێران لەكاتی "تەم" بڵاو كردەوە

:: PM:07:55:07/02/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی وریایی دەداتە شۆفێران كە لەكاتی تەمدا بەشێوەیەكی پابەندتر شۆفێری بكەن و لەوبارەیشەوە چەند رێنوێنییەكی بڵاو كردەوە. 

خێراییەكەت كەم بكەرەوە
لێخوڕین بە هەمان خێرایی كەشوهەوای ئاسایی لە كەشی تەم دا مەترسییەكی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی كە خێراییەكەت كەم بكەیتەوە، چونكە كاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێكی تری لە ناكاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەكی زۆر كەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێكی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەكەت بە زووترین كات پارك بكە بەمەرجێك لەسەر لەینەكانی شەقامەكە نەبیت، چاوەڕێ بكە تاوەكو بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەكانت دابگیرسێنە، بەڵام ڕووناكی زۆر نا
دوور بكەرەوە لە بەكارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەكاتی بوونی تەم، چونكە بەهۆی بوونی دەنكۆڵەی وردی ئاو لە كەشی تەمدا وا دەكات ڕووناكییەكە بڵاو ببێتەوە و كاردانەوە دروست بكات، ئەگەر لە حاڵەتێكدا زانیت كە لایتە بەرزەكان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەكان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجكتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەكە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەكە بێت 
شۆفێری كردن لە كاتی تەم دا كارێكی گرانەو ناكرێت چەند كارێك بەیەكەوە بكەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێكارانە بگریتە بەر، ڕادیۆكەت بكوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەكانی تر مەكە بۆئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەكە بێت، جامی ئوتومبیلەكەت بكەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەكانی دەرەوە بێت.



وشە - وشه‌