ملیاردێری ئەمەریكی ئیلۆن مەسك و خاوەنی كۆمپانیای سپەیس ئێكس كە تایبەتە بە كاركردن لە ناو گەردوون، ئاشكرای كرد كە دەست دەكات بە دروستكردنی دوو شاری خۆبەڕێوەبەر و خۆبژێو لەسەر ڕووی مانگ و مەریخ، ئەو پڕۆژەیەیش لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت.
مەسك لە پەیامێكدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی "
ئێكس" نووسیویەتی، سپەیس ئێكس كار دەكات بۆ دروستكردنی شارێكی خۆبژێو كە خۆی گەشە بەخۆی دەدات لەسەر ڕووی مانگ لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، هاوكات شارێكی تر لەسەر ڕووی مەریخ دروست دەكرێ لە ماوەی پێنج تا حەوت ساڵی داهاتوو، كاری لە پێشینەیش ئەوەیە كە داهاتووی شارستانییەتی مرۆڤایەتی دەستەبەر بكەن، مانگ خێراترین ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئەم كارە.
ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵی ئەمەریكیش لە زاری سەرچاوەكان لە كۆمپانیای سپەیس ئێكسەوە بڵاوی كردەوە، كۆمپانیاكە وەبەرهێنەرانی ئاگادار كردووەتەوە كە پێشینەی كارەكانی لەسەر مانگ دەبێت وەك هەنگاوی یەكەم، دواتر گەشت بۆ مەریخ دەكەن. ئامانجیش ئەوەیە كە لە مانگی ئادار/مارسی 2027 تیمی كۆمپانیاكە مووشەكێك بە بێ بوونی هیچ بۆشاییگەرێكی گەردوونی بنێرنە سەر ڕووی مانگ.