پسپۆرانی بواری خێزانی و پێوەندییەكان شیكردنەوە بۆ پرەنسیپی "ڤالانتاین" دەكەن

:: AM:10:53:10/02/2026 ‌
رۆژی 14ی ئەم مانگە "شوبات" كە لە دنیادا بە رۆژی ڤالانتاین خۆشەویستی "ڤالانتاین" هەژمار دەكرێت، لە ئێستەوە دیارییە خۆشەویستییەكان و گوڵی سوور وەك هێمایەك بۆ خۆشەویستی تەواوی بازاڕەكانی داگیر كردووە، لەوبارەیەوە پسپۆرانی بواری خێزانی و پێوەندییەكان، باس لە پرەنسیپی ڤالانتاین دەكەن و شیكردنەوەی بۆ دەكەن.

پێگەی "عەرەبیە" كە كورتەی راپۆرتێكی لەبارەی ڤالانتاین لە ئاژانسی "ئەسۆشیتد پرێس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خێزانی و پێوەندییەكان، لەبارەی ڤالانتاینەوە قسەیان بۆ كردووە كە دەكاتە 14ی شوبات، لەو رۆژەدا دڵخوازان و دڵداران دیاری دەگۆڕنەوە و هەستی خۆشەویستیی خۆیان بەرانبەر بە یەكتر دەردەبڕن، ئەویش بە پێشكەشكردنی گوڵی سوور و دیارییە خۆشەویستییەكان، بەڵام پسپۆران دەڵێن گرنگیی رۆژەكە و بۆنەكە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، خۆشەویستەكان بەرانبەر بە یەكتر هەستی خۆشەویستی دەرببڕن، نەك تەنیا پێشكەشكردنی دیاری وەك ئەوەی باوە.

ئەوان دووپات دەكەنەوە كە مەرج نییە بە گوڵی سوور و دیاریی خۆشەویستی هەستی خۆتان دەرببڕن، دەتوانن لەبری ئەوە كردەیەكی رۆمانسی لەو رۆژەدا بدەنەبەر هەستی بەرانبەرەكەتان، واتە لەبری پێدانی شوكوڵاتە یان گوڵی سوور، دەتوانن یەكتر بە بانگهێشتێكی خواردن بەسەر بكەنەوە، بانگهێشتەكەیش بكەوێتە هەمان رۆژ و بۆنەوە تا مرۆڤ زیاتر هەستی خۆشەویستیی بجووڵێت.

زیاتر نموونە دێننەوە كە لەو بۆنەیەدا هەستی خۆشەویستیی زیاتر بدەنە بەرانبەرەكەتان و لە خۆشەویستی قووڵ ببنەوە و گوزارشت لە هەستەكانتان بە خۆشەویستی بكەن، بۆ نموونە كاتێك دەست دەخەنە ناو دەستی یەكتر، ئەو كردەیە زۆر زیاتر لە گوڵی سوور، خۆشەویستی دەبەخشێت، یان بە نامەیەكی بە وشەی خۆشەویستی، هەمان واتای خۆشەویستی دەگەیەنێت، یاخۆ ئەگەر دەرفەت هەبێ دەتوانن لەو رۆژە و بۆنەیەدا گەشت بكەن و رۆژێكی پڕ لە خۆشەویستی بەسەر ببەن.

دواتریش تراسی لی كە پسپۆری بواری خێزانی و پێوەندییەكانە لە دالاس، دووپات دەكاتەوە كە پێشكەشكردنی دیاری لە نێوان خۆشەویستان بەتایبەتی لە رۆژی ڤالانتایندا، كردەیەكی زۆرباش و جوانە، ئەوەیش نوێبوونەوەی خۆشەویستی دەگەیەنێت، یان بەردەوامبوونی خۆشەویستی، لەگەڵیدا دەرخستنی هەستی خۆشەویستی بەرانبەر بە یەكتر، چێژی زیاتر دەبەخشێت و خۆشەویستییەكە گەورەتر و جوانتر دەكاتەوە.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د